پلانەکەی ئێران بۆ كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكانی عێراق ئاشکرادەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 361 جار بینراوە

ستاندەر

شارەزایەکی بواری ئەمنی ئاشکرایدەکات،هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا كارێكی پلان بۆداڕێژراوی لایەنەکانی سەر بە ئێران بووە بۆ كۆتاییهێنان بەخۆپیشاندان و گردبوونەوە جەماوەرییەكان.

عەلا نەشووع شارەزای بواری ئەمنی ئاشکرایکرد، كە سێ رۆژ پێش پەلاماردانی باڵیۆزخانەكە سێ بەرپرسی ئەمنی ناوچەی سەوز گۆڕدان تا هاتنی میلیشیا چەكدارەكان بۆ بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریكا ئاسان ببێت، كە لەوێ چاوەڕێی وەڵامدانەوەی سەربازە ئەمەریكییەكانیان دەكرد

هەروەها دەشڵێت،كە لەسەر دوو ئاستی سیاسی و سەربازی كاری لەسەر كراوەو بە بۆردومانكردنی سەربازگەی “كەی وەن” لە كەركوك دەستیپێكرد، كە دواتر ئەمەریكاش بە بۆردومانكردنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی وەڵامی دایەوە، ئەوەش سیناریۆیەكی ئێرانی بوو تا تابلۆكە لە دیمەنێكی سیاسییەوە بەرەو دیمەنێكی سەربازی بگۆڕێت و بەو هۆیەوە خۆپیشاندان و نارەزایەتییەكانی خەڵك كۆتایینا پێبهێنرێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.