ستاندەر
ئەبوبەکر هەڵەدنى پەڕلەمانتارى یەکگرتووى ئیسلامی لە فەیسبوک نوسیویەتى: هێرش وپەلاماری ناڕەوا بۆسەر کاک دکتۆر هەڤاڵ ڕاگرن بڕۆن تیرەکانتان بگرنە نەوت دزەکان،ئەوانەی خەونی منداڵەکانمان لە گۆردەنێن. یەخەی دکتۆر هەڤاڵ بەردەن، ئەو یەکێکە لەپیاوە جوانەکانی نیشتیمان.
پارێزگاری سلێمانی شەوی رابردوو لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی وتی:پێویستە هاووڵاتی وەك چۆن خەم لە ئۆتۆمبێلەكەی دەخوات، دەبێت خەم لە ماڵەكەشی بخوات، رۆژانە 250 دینار بخەنە دەخیلەوە دەتوانن بەرمیلێك نەوتی پێ بكڕن.