یەکیتی دوو پێشنیار بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە دەرنەچووکانی کۆنگرەتاوتوێ دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 195 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیارە ١٠ى ئەم مانگە ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى کۆبێتەوە،یەکێک لە تەوەرەکانی گفتووگۆی کۆبونەوەکە نیگەرانى سەرکردە دەرنەچووەکانى یەکێتیە لە کۆنگرە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان یەکێتى پەیمانی بە سەرکردە دەرنەچووەکانداوە کەلەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى نیگەرانیەکانیان باس بکرێت و چارەسەرێکیان بۆ دابنرێت کە نیگەرانیەکانیان نەمێنێت

بەپێی هەواڵێکی پێگەی شار یەکێک لەوچارەسەرانەى بۆ نەهێشتنى نیگەرانى ئەو سەرکردانە ئەوەیە بە پێدانى پۆستى باڵا لەناو یەکێتى قەرەبووى دەرنەچوونەکەیان بۆ بکرێتەوە، هەروەها یەکێکى دیکەش لە چارەسەرەکان کە پێشنیاز کراوە ئەوەیە ئەنجومەنى سەرکردایەتى بە دەنگدان ئەو کادیرانە بکەن بە ئەندامى سەرکردایەتى، بەڵام لە کۆبوونەوەى سەرکردایەتى بریار لەسەر چارەنوسیان دەدرێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.