دانا مه‌نمی
عێراق به درێژایی مێژووچ وه‌ك و ده‌وڵه‌ت وچ وه‌كو ده‌سه‌ڵات یه‌كپارچه و یه‌كگرتوو نه‌بووه، له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای عوسمانی‌دا عێراق دابه‌شی سه‌ر سێ ویلایه‌ت بووه كه بریتی بوون له ویلایه‌ته‌كانی (موسڵ و به‌غدا و به‌سره) كه هه‌ریه‌ك له‌وانه ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی جیاوازیان هه‌بووه،له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابووری و ئیداری و فه‌رمانڕه‌وایی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات ،پاش ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا سه‌ركه‌وتنی له ئیداره‌كردنی هه‌رسێ ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سره و موسڵ به‌ده‌ست نه‌هێنا كه‌وته بیركردنه‌وه و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ شێوازێكی تری كارگێڕی له ناوچه‌كه‌دا ، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی شڵه‌قیوو خامۆشكردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی عێراق كه هه‌رسێ ویلایه‌ته‌كه (موسڵ و به‌غدا و به‌سره) به‌رۆكی به‌ریتانیایان گرتبوو ،بیری له‌وه كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تێك له ناوچه‌كه‌دا دابمه‌زرێنێ به‌ناوی ده‌وڵه‌تی (عیراق)ه‌وه ، پاش ڕاوێژ‌و تاوتوێكردن له ساڵی ۱۹۲۱عێراق دروست بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووری و ئایینی و مه‌زهه‌بیه‌كانی عیراق پێكهاته‌یه‌كی جیاواز و ئاڵۆز بوون سیستمی پاشایه‌تی هه‌ڵبژێردرا بۆ كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی عێراق ،مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له‌ناو شه‌ش كاندیدی تردا به شای عێراق له كۆنگره‌ی قاهیره له ساڵی ۱۹۲۱ دیاری كرا ،هه‌رزوو ویلایه‌تی (موسڵ و به‌سره) نیگه‌ران و ناڕازی بوون كه خۆیان و خاكه‌كه‌یان لكاندووه به ویلایه‌تی به‌غداوه.
پاشا‌و شاكانی عێراق یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌رده‌وام بوون بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی یه‌ك پارچه و گه‌لێك به‌ناوی عێراقه‌وه بنیات بنێن ، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاكان نه‌بووه پایه و كۆڵگه‌یه‌كی پته‌و و تۆكمه بۆ دامه‌زراندنی گه‌لێكی یه‌ك ڕه‌نگ له عیراقێكی یه‌كپارچه‌دا و سۆزی هاونیشتمانی بوون له‌لای نه‌ته‌وه جیاواز و ئاینزاكان بخوڵقێنێ، شا فه‌یسه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ و چه‌ندین شێواز و ڕێگای گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی عیراقێكی یه‌كپارچه دروست بكات، به‌ڵام ڕه‌نج به خه‌ساربوو و هه‌وڵه‌كانی بێ هوده و بێ ئه‌نجام بوون، له یاداشته‌كانیدا شا فه‌یسه‌ڵ كه له‌كۆتایی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئاماژه‌ی پێكردووه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه نه‌یتوانیوه گه‌لێك دروست بكات به‌ناوی گه‌لی عیراقه‌وه ، له‌باره‌ی ئاینیشه‌وه شا فه‌یسه‌ڵ هێما ده‌كات كه ئایین نه‌یتوانی ببێته پرد و ڕایه‌ڵێك بۆ پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به جیاوازانه‌ی كه له عیراقدا ده‌ژین و بوونیان هه‌یه، له هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێكی جیاوازدا فۆڕمێكی تری ناڕه‌زایی دروست بووه‌و و ئه‌نجامه‌كه‌شی كوشتارێكی زۆری له‌و كه‌ین و به‌ینه‌دا لێكه‌وته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر بونه‌ته سووته‌مه‌نی ئه‌و به زۆر لكاندن و گرێدانی نه‌ته‌وه و تایفه و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی عیراق.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌میشه عێراقیان به به‌شێكی دانه‌بڕاو و جه‌وهه‌ری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیان زانیووه، نه‌ته‌وه‌په‌رست و شۆڤێنییه‌كانی عه‌ره‌ب له هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانی ناو ده‌ستووری كاتی عیراق به درێژایی مێژوو په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، هه‌وڵی شۆڤێنیه‌كانی ڕابردوو ئیستا‌و داهاتووش ڕێچكه دوای ڕێچكه و قۆناغی دیكه ده‌گرنه‌به‌رو زمانی ته‌عریب و كوشتن و جینۆساید وهه‌ڕه‌شه‌ی داپڵۆسین و كوشتن بووه‌ته زمانحاڵی ئه‌و پێكه‌وه به‌ستنه‌ی گه‌لانی عێراق به زه‌بری ئاگر و ئاسن و پاكتاوكردنی نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی و توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر له بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا پیشه‌ی فه‌رمانڕه‌واكانی كۆماری عیراق بووه، ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق ویستویانه ناسنامه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی به گه‌لانی عیراق بده‌ن ، به‌ڵام بۆیان فه‌راهه‌م نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ زه‌مه‌ن گۆڕاوه وپێویسته فه‌رمانڕه‌وا سیاسی و ئاینیه‌كان له عێراق په‌ند و ئه‌زموون و ئامۆژگاری له‌وانه‌كانی دوێنێ وه‌ربگرن،پێویستیشه مه‌رجه‌عیه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان میكانیزمێكی نوێ بكه‌نه ئه‌لته‌رناتیف بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی خوێناوی و ماڵوێرانی به‌سه‌ر گه‌لانی عێراق دووباره نه‌بێته‌وه ،گرتنه‌به‌ری هه‌مان خیار و ڕێگا تاقیكراوه‌كان هه‌مان مه‌رگه‌سات و تراژیدیای مێژووچه‌ند باره ده‌كاته‌وه ، خۆئه‌گه‌ر دیموكراسی ڕاسته‌قینه به‌ركه‌ماڵ بێت ئه‌وا ئه‌و لكاندنه به زۆره ملێیه له عێراق ده‌سته‌به‌ر نابێت ، عێراق سه‌باری گه‌نده‌ڵی زۆر و ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ناو دزێوترین ململانێی ئاینیدایه ،هه‌رچه‌نده ئەركی ئایین رێنیشاندەری مرۆڤە،به‌ڵام ئێستا پرسی ئایین له عێراق پرسێكی سیاسی – مه‌زهه‌بییه بۆ بەرژەوەندیی دونیایی قۆستراوه‌ته‌وه ،هاوته‌ریب له عێراقدا خه‌ونی به‌عسیزم خه‌ونێكی زیندووه بۆ دوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و به‌عسییه‌كان تائێستاش به عه‌قڵیه‌تی دۆن‌كیشۆت بیرده‌كه‌نه‌وه ،هێشتا قۆناغی به‌عسیزم له عیراقدا فرینه‌دراوه‌ته‌وه زبڵدانی میژووه‌وه و تروسكه و ڕۆشناییان بۆ دوباره زیندوبونه‌وه هه‌یه و مۆمی ته‌مه‌نیان به‌ته‌واوی نه‌كوژاوه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌رنا عێراق ده‌بێته زه‌لكاوه‌كانی سایگۆن و جه‌نگه‌ڵستانه‌كانی قه‌نده‌هار!