ستاندەر
هەوالە سەرەتاییەكان ئەوە دەگەیەنن كە ئەمریكا بەتەنها بەو كارە هەلنەستاوە هەریەكە لە ئیسرائیل وهەندی وولاتی كەنداویش بەشدارن ، بەپیی رای چاودیران لەتوانای ئیران نیە كاردانەوەیەكی وابكا، ئەوەی لەبەر دەستیەتی (تەنگەی هورمزا) دابخات، بەڵام ئەزمونی پیشووتر پێمان دەلێت ئێران ئەو هەنگاوە هەڵنانێ. تەنها ئەگەری چاوەروانكراو ئەوەیە لەناو عیراق هەندی هەرەشەی حەشدی شەعبی دیتە ئاراوە ، ئەگەری ئەوە هەیە عیراق ریكەوتنامە 29 مادەییەكەی لەگەل ئەمریكا هەلوەشینیتەوە.
قاسمی سلیمانی رۆلی زۆری لەرۆژهەلاتی ناوەراست بینیوە لەقازانجی ئیران، بەر لەوەی بگەرێتەوە عێراق لە لوبنان بوە دواتر چۆتە سوریا پاشان هاتۆتە عێراق، لەناوعیراق بەوەی تاوانبار دەكرا كە هەردەم پشتگیری دەسەڵات و حیزبە گەندەڵەكانی عیراقی وكوردی بوە، ئەگەر چی سەرۆكی پێشووی هەرێم سوپاسی كرد لە كاتی شەری داعش بەهۆی بەشداری كردنی لە شەرەكانی دژ بە هێزەكانی داعش لەكاتی هیرشیان بۆسەر هەولیرو دهۆك ومخمور ، بەلام رۆلیكی خراپیشی دەبینی لە دژایەتی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان ، بەشێوەیەك دەگوترا كە رۆلی زۆری هەبوو لە كوژاندنەوەی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتی كوردستان ، لەزۆربەی ریكەوتنامە ستراتیژیەكانی هەریمی كوردستانی خۆبەخۆ رۆڵی هەبووه، لەگەل سەركردەی حزبەكوردستانیەكان راستەوخۆ لەسەر هێل بوو لەكاتی رووداوەكان، جار وابوو لەگەل ئەندامانی (م س)حیزبەكانیش، بەلەدەستدانی قاسم سولەیمانی كاریگەریەكی زۆر لە هاوكیشەكانی رۆژهەلاتی ناوەراست ڕوودەدات بەزیانی ئیران .
پێشبینیەكان بۆ قۆناغی دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی
