ئێران لەشۆکەوە بۆ شەلەل و ئیفلیج بوون..!

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

دلشاد مه‌جید

ئەمریکا توانی دوو زەبری کوشندە لە ئێرانیەکان بدا.. ئێران ھێشتا لە ناو شۆک و زەبری یەکەم بوو، کەچۆن وەڵامی لێدانی حزب اللە بداتەوە..!!

بەڵام ئەمجارەیان ئەمریکا ، بەکوشتنی قاسم سلێمانی ئێرانی تووشی ئیفلیج بوون و شەلەل کرد..

ئێران ھەر کاردانەوەیەکی ھەبێ.. ڕێگا خۆشکەر دەبێ بۆ کۆشتنی زیاتر و پێکانی زیاتری دەست و پێوەندەکانی ئێران لەعیراق و لوبنان..

پێکانی بارەگەکانی حزب اللە لە ھەردوو دیووی عیراق و سوریا، لەلایەن ئەمریکا.. ئامانجێکی دارێژرابوو و وەڵامێکی جەرگبر بوو بۆ ئێران..

لەماوەی ڕابردوو چەندین بارەگاو پێگەی حەشدی شەعبی لە ناو عیراق پێکانرا.. بەڵام ئێران ھیچ کاردانەوەیەکی نەبوو..

بەڵام بەلێدانی حزب اللە ئێران تووشی ھیستریا بوو..
لەو پێکانەی بارەگەکانی حزبی اللە زیاتر لە ١٥٠ کەس کوژراو بریندار بوون، بەپێی ھەندێ زانیاری ٧٥ کەس کوژراون، زۆربەی کوژراوەکانیش سەرکردە سەربازییەکانی حزب اللەی لوبنانی بوون.

بە بەچوونی من لێدانی حزب اللەی عیراقی، بەرنامەیەکە بۆ تێوەگڵاندنی حزب اللەی لوبنانی، دواتر لێدان و دەرپەراندنی حزب اللەی لوبنانی و کوشتنی (حەسەن نەسرواللە) .
ئەم پلان و بەرنامەیەش بەھاوبەشی ( تەنسیق) لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا دارێژراوە..
بۆیە ئێران وا ئاگرو گری گرتبوو، ھەموو سەرکردەکانی حەشدی شەعبی عیراقی کردە قوربانی لوبنانیەکان..
قاسمی سلێمانی بەھاوکاری شارەزایانی سەربازی حزب اللەی لوبنانی دەیوست دەستێک و زەبرێکی کوشندە لە بالۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا بوەشەنێ، بۆئەوەی ئەو پلانەی ئەمریکاو ئیسرائیل پووچەل بکاتەوە..

بۆ سەلماندنی ئەو بۆچوونەش، ئێستا جموجۆڵێکی زۆری سیاسی لەئیسرائیل ھەیە، بۆئەو مەبەستە نەتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەپەلە سەردانەکەی بۆ یۆنان کۆتایی پێ ھێناو دەگەرێتەوە ئیسرائیل.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.