سبه‌ی ئێران لە شارێکی باشوری کوردستان پرسه‌ بۆ قاسم سولێمانی‌ داده‌نرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 446 جار بینراوە

ستاندەر

لە بەیاننامەیکدا مەھدی شوشتەری، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 5كانوونی‌ دووه‌می‌ 2020، له‌ كاتژمێر 2 تاكو چواری پاش نیوه‌ڕۆ له‌ بینای سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رێوڕەسمی ماته‌مینی قاسم سولێمانی بەڕێوەدەچێت.

شایەنی باسە قاسم سلێمانی لە ڕابردووداپەیوەندیەکی باشی لەگەڵ سەرکردەو حزبەکانی باشوری کوردستان هەبوو،بەڵام  دوای کوژران جگە لە یەکگرتووی ئیسلامی هیچ حزبێکیتری کوردستان هاوخەمی یاخود نیگەرانی بۆ کوژرانی دەرنەبریوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.