ستاندەر
وتەبێژی سەربازی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ڕایگەیاند،لەمەودوا هێزە هاوپەیمانەكان ناتوانن هیچ چالاکیەکی سەربازی لە عێراق ئەنجام بدەن بە بێ فەرمانی سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی عیراق.
لیوای روکن عەبدولکەریم خەلەف بە میدیا عێراقیەکانیشی وتووە،کە عێراق بەدییلی هەیە بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانیان لە جیاتی ئەمریکا.
ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەمریكا لە ڕیگای فڕۆیەكەی بێ فڕۆكەوان بۆردومانی كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی هەریەكە لەقاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی كرد لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا و بەوهۆیەوە قاسم سولەیمانی و مەهددی موهەندیس چەند بەرپرسێکیتری حەشدی شەعبی كوژران.