هاوکارەکەى سولەیمانى و مەهدى, چۆن کەوتە فریای دۆستەکانى؟

لەلایەن ستاندار Posted on 263 جار بینراوە

ستاندەر

فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و  ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقە, یه‌كێكیش بوو له‌وانەى به‌شدارى له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد کرد. کاتێک هەواڵى کوژرانى هاوکارەکانى پێدەگات بەره‌و ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ له‌شاری به‌غدا لەڕێگا بووه‌ بۆ بینینی سوله‌یمانی، به‌ڵام كاتێك زانویەتى، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان به‌ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ و خۆشی بەشێوەیەکى سەیر دەشڵەژێت و دەروونى تێکدەچێت. له‌نزیك ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زیوه‌ و به‌ پاسه‌وانه‌كانی وتووه‌ دوای نه‌كه‌ون،به‌ره‌و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كه‌ ڕایكردووه‌، له‌ ترسى ئەوەى ئەمریکا ئەویش نەکاتە ئامانج و تیرۆرى نەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.