ئایا بڕیارى دەرکردنى هێزە بیانییەکان هێزەکانی تورکیاش دەگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان؟

لەلایەن ستاندار Posted on 216 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق سەرەرای ئەوەی سەرجەم فراکسیۆنە کوردیەکان و بەشێکی زۆر لە سونەکان بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد بەڵام دواجار بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارە شێعەکان و بەشێک لە سونەکان پڕۆژە بڕیاری  کردنە دەرەوەى  هێزە بیانییەکانی لە عێراق پەسەندکرد.

سەبارەت بەوەی ئەم پڕۆژە بڕیارە هێزەکانی تورکیاش دەگرێتەوە لە هەرێم تارق حەرب بە پێگەی ناس کوردی ڕاگەیاندوو،ڕۆژە بڕیارەکە شوناسى هێزە بیانییەکانى دیاری نەکردووە، بەڵکو هەموو ئەو هێزە بیانییانەى لەعێراقدا هەن دەگرێتەوە، هەروەها شوێنى ئەو هێزانەشى دیاری نەکردووە گەر لەهەرێم بن یاخود لەبەغدا یاخود لەهەر شارێکى تر بن بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، هێزەکان تورکى یاخود ئێرانى و سەر بەهەر وڵاتیکى تر بن.

شایەنی باسە هێزەکانی تورکیا لە ئێستادا بە بیانووی شەری پەکەکە بەقوڵایی نزیکەى 30 کیلۆمەتر ، خاکى هەرێمیان بەزاندووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.