ئێران نێوەندگیری قەتەڕ رەتدەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ستاندەر

میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردۆتەوە شەوی رابردوو وەزیری دەرەوەی قەتەڕ “محمد بن عبدالرحمن الثانی” بەسەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتۆتە تارانی پایتەخت و لەگەڵ هەریەک لەحەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و محمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبۆتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا، لەکاردانەوەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی قەتەڕ، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران بەناوی ” جەنەراڵ محمەد رەزا” رایگەیاندووە: ئێمە بڕیاری تۆڵەكردنەوەمان لە ئەمریكا داوە و پەشیمان بوونەوە و گەڕانەوە لێی بوونی نیە،  بۆیە ئامۆژگاری ئەمریكا دەكەین خۆی مانوو نەكات بە ناردنی وەفدی وڵاتان بۆ ناوبژیكردن. ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران دەشڵێت: بائەمریکا خۆی ماندوو نەکات بەناردنی پەیامی ئاشتەوایی و هیچ وەڤدێکیش نەنێرێت بۆ تاران، چونکە بێ سودە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.