ستاندەر
دوای دەرکردنی پرۆژە بڕیارێكی پێنج خاڵی لەلایەن فراکسیۆنە شیعەكانی پەرلەمانی عێراق بێ بەشداری کورد و بەشێکی زۆر لە سونەکان لەبارەی دەركردنی هێزە بیانییەكان لەخاكی عێراقدا.
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە ڕیگای لەبەیاننامەیەکی پێنج خاڵی وەڵامی پڕۆژە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دایەوە،
١-خواستى بەهێزمان هەیە وەک هاوبەشى حکومەت و گەلى عێراق بۆ لەناوبردنى ڕێکخراوى داعش بەردەوامبین.
٢-کارى لەپێشینەمان پاراستنى سەرجەم ئەندامانى هاوپەیمانێتیی دژ بە داعشە.
٣-هێرشە موشەکییەکانى دوو مانگى ڕابردوو بۆتە هۆى کوژرانى چەندین کارمەندى هێزە ئەمنییەکانى عێراق و هاوڵاتییەکى ئەمریکى.
٤-بەتەواوى پابەندین بە پاراستنى بنکە سەربازییە عێراقییەکان کە میواندارى هێزەکانى هاوپەیمانانیان کردووە.
٥-ڕاگرتنى مەشق و ڕاهێنان بەشێوەیەکى کاتیى بە سوپاى عێراق پەیوەندى بەو پێشهاتانەوە هەبووە، ئەو بڕیارەشە جێگەى پێداچونەوەى بەردەوامە.