ستاندەر
سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی دەڵێت: ئەو مستەشارانەی بەناحەق پلەیان پێدراوەو ئەوانەی بەناحەق لەلیستی شەهیدانن ناوەكانیان دەردەهێنرێت.
سەوسەن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی تایبەت رایگەیاند، لەپڕۆژەكەی چاكسازی ناوی ئەو كۆنە مستەشار و كەسانە دەردەهێنرێت و رێكدەخرێتەوە، كە بەناحەق پلەی راوێژكار و پلەی باڵایان پێدراوە.
سەبارەت بەو پرسەی، كە ئایا ناوی مستەشارەكانیش ئەوانەی “جاشبوون” و بەناحەق كراون بەشەهید دەردەهێنرێت؟ سەوسەن محەمەد رایگەیاند، ئەوانەی بەناحەق كراون بەشەهید ئەوانیش ناوەكانیان لەلیستی شەهیدان دەردەهێنرێت و پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت.
چەند ساڵێكە، چەندین كەس، كە پەیوەندییان بەرێژمی پێشووی عێراق بەسەرۆكایەتی سەدام حوسێن هەبووە، لەلایەن حیزبەوە ناویان وەك شەهید، یان خانەنشین تۆماركراوەو موچە وەردەگرن.
سەرچاوە/شارپرێس – هێمن مامەند