ئەو کەسە ئاشکرا دەبیت کە زانیاری هەواڵگیری لەسەر کاتی هاتنی قاسم سلێمانی بۆ بەغدا بە ئەمریکیەکان داوە

لەلایەن ستاندار Posted on 258 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی عێراقی ئەو کەسە ئاشکرادەکات کە زانیاری هەواڵگیری لەسەر کاتی هاتنی قاسم سلێمانی بۆ بەغدا بە ئەمریکیەکان داوە،

حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری شەبەك لە لیستی فەتح بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاندوە   كە كارمەندێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا زانیاری بە ئەمریکیەکان داوە لە کاتی گەیشتنی قاسم سلێمانی بە فرۆکەخانە .

شایەنی باسە دوێنێ میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کرد دەزگای هەواڵگری عێراق ژمارەیەك كارمەندی فڕۆكەخانەی بەغدای بەتۆمەتی دزەپێكردنی زانیاری هاتنی قاسم سولەیمانی دەستگیركردووه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.