عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لەبەغدا کۆدەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 247 جار بینراوە

ستاندەر

تۆڕی هەواڵی NBC ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە بڕیارە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لەبەغدای پایتەخت کۆبێتەوە، بەپێی سەرچاوەیەک بۆ NBC ئەمریکی، مەبەستی سەرەکی کۆبوونەوەکەی عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکادا سەبارەت بەدەرچونی هێزەکانی ئەمریکا دەبێت لەعێراقدا، سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە: ئەگەر هەیە سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەقفێکی زەمەنی بخاتەبەردەم ئەمریکا بۆ دەرچونی هێزەکانیان لەعێراقدا. جێگەی باسە دوێنێ پەرلەمانی عێراق پرۆژە بڕیاری دەرکردنی سەرجەم هێزەبیانییەکانی پەسندکرد بەتایبەت دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.