پڕۆژە بڕیاری سزادانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە بەردەستی بەرهەم ساڵحە

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵیکی میدیا عێراقیەکان ئەمریكییەکان پڕۆژە بڕیاری سزادانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە ڕادەستی  دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کردووە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان ئەمریکا مەبەستییەتی عێراق لە سزاکانی ئاگادار بکاتەوە پێش ئەوەی حکومەتی عێراقی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق جێبەجێبکات کە  بۆ دەرکردنی هێزی سەربازی بیانی لە عێراق پەسەندی کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا دوای بریارەکەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،سزایەک بەسەر عێراق دەسەپێنین، كە زۆر  لەسزاكانی ئێرانی دراوسێیان گەورەتر بیت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.