ئەمریکا رێگەنادات ئێران بەشداری لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

ستاندەر

گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردۆتەوە: واشنتۆن ڕێگەنادات ئێران بەشداری لەکۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بکات، بەگوێرەی زانیاریەکانی گۆڤارەئەمریکییەکە، واشنتۆن ڤیزا نادات بە” محمد جەواد زەریف” وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەمریکا بەمەبەستی بەشداری کردن لەکۆبوونەوەی گستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، کەبڕیارە رێکەوتی ٩ ئەم مانگە واتە رۆژی پێنجشەمەی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا دوای ئەوەدێت کەپێشتر “محمد جەواد زەریف” لەکاردانەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە، هەرەشەی تۆڵەکردنەوەی کردبوو لەو وڵاتە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.