بەرپرسانی باڵای ئەمریکا خەریکی ئامادەکردن و داڕەشتنی جۆری ئەو سزایانەن کە دەیانەوێت بەسەر عێراقدا بیسەپێنن

لەلایەن ستاندار Posted on 351 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاوی کردۆتەوە لەئێستادا بەرپرسانی باڵای ئەمریکا خەریکی ئامادەکردن و داڕەشتنی جۆری ئەو سزایانەن کە ئەمریکا دەیەوێت بەسەر عێراقدا بیسەپێنێت، لەئەگەری سور بوونی حکومەتی عێراق لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەکەیاندا، بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جۆری ئەو سزایانەی ئەمریکا دەیەوێت بیسەپێنێت بەسەر عێراقدا سزای ئاسایی نین و وەزارتی گەنجینەی ئەمریکا و کۆشکی سپی ڕۆڵی سەرەکییان دەبێت لە گەڵاڵەکردنی سزاکان، چونکە ئەو سزایانە بۆسەر وڵاتێکن کە لەماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا هاوپەیمانی ئەمریکابووە، و ئەمریکا بەدەیان ملیارد دۆلاری لەپێناو عێراقدا سەرفکردووە.

ئامادەکاری بەرپرسانی ئەمریکا بۆ دیاری کردنی جۆری سزاکانی سەر عێراق لەکاتێکدایە پەرلەمانی عێراق رۆژی ٥ ی ئەم مانگە پرۆژە بڕیاری دەرکردنی هێزی بیانی بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا لەعێراقدا پەسندکرد، لەکاردانەوەی پرۆژە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقیشدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هەرەشەی سەپاندنی سزای توندی لەسەر عێراقدا، لەئەگەری سور بوونی ئەو وڵاتە لەدەرکردنی هێزەکانیاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.