تورکیا بەردەوامە لە هێرشکردن بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 263 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێرشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان بەردەوامە. هێرشی سوپاى تورکیا وگروپە چەکدارەکانى لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، داگیرکەران لە گوندی ئەبو زوهوری عەین عیساوە هێرشیان کردە سەر گوندی ئەریدای ڕۆژئاوای عەین عیسا. ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکەی کەشفی داگیرکەران بە سەر ئاسمانی گوندەکانی خالیدیە و هۆشانی عەین عیسا دەگەڕن.هەروها دەوڵەتی تورک و چەکدارەکانی گوندەکانی ئەلۆی گەورە، ئەلۆی بچوک، قزەلی و شۆربەنیسکی گرێ سپیان بۆردومان کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.