تا ئێستا ئێران براوەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 249 جار بینراوە

 دکتۆر قارەمان شێخ بزێنی

ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی ئێرانی بەرەنگاری کۆمەڵێک کێشەی نێوخۆی و نێودەوڵەتی بۆتەوە، تا دەهات ئەم کێشانە قوڵتر دەبونەوە و لە نێوخۆدا دەنگی ناڕەزای و بەرەنگابونەوە بەرزتر دەبیسترا، بەشێوەیەک کە تەفینەوەی جەماوەری لە مانگی ڕابردوو لێکەوتەوە و بە توندوتیژی و کوژرانی چەندین هاوڵاتی ئێرانی تەواو بوو، ئەم بورکانە جەماوە تا دەهات ڕوو لە تەقینەوەی زیاتر بووە، خەڵکی ئێران برسیە، ماندووە، لە قەیرانیێکی قوڵدایە، ئازادی جێندەری نیە، کێشەی نادادپەروەری هەیە، وەکو دەوڵەت بە شێوەی گشتی لە ئاستی دیبلۆماسیەنی نیودەوڵەتی دابڕاوە، قەیرامی جۆراوجۆر بەرۆکی گرتووە، بەڵام کوژرانی سەردار قاسمی سلێمانی هاوکێشەکەی بە سودی ئێران گۆڕی و ژیرانە بارودۆخەکەی لە دوو ئاستدا قۆستەوە،

ئاستی یەکەم: لە نێوخۆی عێراقدا ڕێزەکانی شیعەی بە خزمەتی بەرژەوەندیەکانی ئێران یەکلاکردەوە، لە کاتێکدا هێزە شیعیەکانی عێراق بەر لەو ڕوداوە دابەشی بەرەی لایەنگرانی ئەمریکاو بەرەی لایەنگرانی ئێران ببون، بە ئەو ئاراستەیە دەچوو کە بەشێک لە هێزە شیعیەکان هەڵویستەکانیان بە خزمەتی سیاسەتی ئەمریکی لە عێراق بشکێتەوە.

ئاستی دووەم: درک کردن بەو دابڕانە جەماوەری و پەرنبوونەی لە نێو خۆی خەڵکی ئێراندا ڕوو لە زیاد بوون بوو، دەسەڵاتدارانی ئێران بارودۆخەکەییان قۆستەوە و مەراسیمی ناشتنی سلێمانیان کردە کەرنەڤاڵێک بۆ ئاشتکردنەوەی جەماوەری ئێران. لە ئێستاشدا دوای ئەوەی بەشێک لە بارەگاو بنکەکەکانی ئەمریکی لە نێو عێراق و هەرێمی کوردستان کردە ئامانج، گوایە تۆڵەی کوژراوەکانی کردۆتەوە، بە براوەی دۆخەکە ئەژمار دەکرێت، بەڵام دەبێت ئەوە بزانێت کە ڕوداوەکانی داهاتوو یەکلاکەرەوەی دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.