ئۆکرانیا هەڵوێستى نواند لەبارەى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکەى

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە نوسینگەی رۆژنامەوانی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری نەتەوەیی ئۆكرانیا سێ گریمانەی بۆ كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەی راگەیاند. ئەمانە گریمانەکانن ١-  هێرشی تیرۆرستی ٢- بەركەوتنی موشەك بە فرۆكەكە (رەنگە بزوێنەری فڕۆکەکە تەقیبێتەوە) ٣- بەئامانجگرتنی فڕۆکەکە، بەهۆی موشەکی ئاسمانی. هەر لەو بارەیەوە   هێڵی ئاسمانی ئێران رایگەیاند  “ئەو فرۆكە ئۆكرانیەی دوێنێ كەوتە خوارەوە كێشەیەكی تەكنیكی هەبوە و بەڵگە و شایەتحاڵ بەردەستن كە بەشێك لە فرۆكەكە لە ئاسمان ئاگریگرتوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.