ستاندەر
دواى گەیشتنى عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق. ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەرێمى کوردستان کۆبونەوە. لە ناوەڕۆکەکەى بەمشێوەیە بوو : لەكۆبوونەوەكەدا دۆخی عێراق و لێكەوتەكانی دوایین ڕووداو و پێشهاتەكانی دەستپێكی ساڵی تازە لە بەغدا و گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران و خۆپیشاندانەكانی عێراق و پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا و دیالۆگی چارەسەركردنیان تاوتوێ كرا و هەروەها گرنگی بەردەوامی هاوكاری و پشتگیریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و جموجوڵی تیرۆرستانی داعش لە عێراق و بەتایبەتیش لەناوچەكانی نێوان پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكانی عێراق، بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، كە تێیدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق كردەوە.
بە پێی سەرچاوەکانى هەواڵیش بێت: ئامانجی سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی بۆ دەستخستنی پشتگیری بەرپرسانی هەرێمە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەنگۆ هەیە جارێكی تر رابسپێرێتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت. دەیەوێت پێش ئەوەی رابسپێرێتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت، پشتگیری زۆربەی لایەنەكان بەدەستبهێنێتەوە، بۆ ئەوەی جارێكی تر لەدەسەڵات دژایەتی نەكرێت.