ستاندەر
ماڵپەڕی PUKmedia، کە سەر بە یەکێتی نیشتیمانى کوردستانە بڵاویکردەوە، ” كارگێڕی كۆمیته‌ی 16ی دینارته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌ڕفێنرێت و بێسه‌روشوێن ده‌كرێت، خانه‌واده‌كه‌شی داوای چاره‌نوسی وونبووه‌كه‌یان ده‌كه‌ن”.
خانەوادەى ڕفێنراوەکەش ڕایانگەیاند، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ناوبراو كاتێك بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رووی له رانیه كردوه، له‌نێوان خه‌لیفان- ئاكرێ، له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری پارتییه‌وه ده‌ڕفێنرێت و تائێستاش بێ سه‌روشوێنه. عاسف حسێن له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌نكدارێكی پارتییه‌وه رفێنراوه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، چونكه پێشتریش دووجاری دیكه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه به‌تۆمه‌تی هاوكاری كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستگیركراوه‌و پاش ماوه‌یه‌ك ئازادكراوه. عاسف نه‌خۆشی درێژخایانی له‌گه‌ڵدایه‌و ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌رمان به‌كاربهێنێت، به‌ڵام له‌ئێستادا كه ده‌رمانه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی نیه، گومانمان نیه كه ته‌ندروستی خراپه، بۆیه داوا له ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین به‌هانای عاسف حسێنه‌وه بچن و زانیارییمان پێبده‌ن كه له‌كوێیه.