خۆپیشاندەرانی تاران و ئەسفەهان دروشم دژی سوپای پاسداران و علی خامنەئی دەڵێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکڕانیەکە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی تاران و ئەسفەهان دەستی پێ کردەوە، لەخۆپیشاندانەکەدا خوێندکارانی زانکۆی تاران و ئەسفەهان دروشمی مردن بۆ ستەمکار، چ شا بێت یان ڕێبەریان بەرزکردبوویەوە، جگە لەم دروشمە خۆپیشاندەران دەیان دروشمی تریان بەرزکردبوویەوە وەک( پاسداران تاوانکاری دەکات و ڕێبەریش دەیانپارێزێت، بەسیجی بێغیرەت هۆکاری سەرشۆڕی گەلیت، خوێندکاری زانکۆ بەئاگایە، لە سەید عەلی بێزارەهەڵەت کرد کە هەڵەت کردسوپای بێتوان هۆکاری کوشتاری خەڵکی، مردن بۆ خودی ویلایەتی فەقیهـی)

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.