ستاندەر
مەهدی کەروبی سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە: علی خامنەئی سیفەتەکانی سەرکردایەتی کردنی تێدا نیە، بۆیە پێ ویستە دەستلەکاربکێشێتەوە، ئەو داواکاریەی مەهدی کەروبی دوای ئەوەهات کەوا دوێنێ خۆپیشاندان لەتارانی پایتەخت دژی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هێڵێ ئاسمانی ئۆکرانیا ئەنجامدرا کەوا لەئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە ١٧٦کەس گیانیان لەدەستدابوو، لەخۆپیشاندانەکەدا خۆپیشاندەران دروشمی کەوتنی سوپای پاسدارانیان دەگوتەوە.
شایەنی باسە لەئێستادا سوپای پاسداران دانی بەوە ناوە کەوا فرۆکە ئۆکرانیەکە بەر سیستەمی بەرگری موشەکی هێڵی ئاسمانی سوپای پاسداران کەتووە و بەهەڵە خراوەتە خوارەوە و هەندێ سەرچاوەش باس لەوەدەکەن فڕۆکە ئۆكڕانیەکە بەفەرمانی “علی خامنەئی” رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران خراوەتە خوارەوە.