گرینگ … لێپرسینەوە لەگەڵ پارێزگارى سلێمانى دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 227 جار بینراوە

ستاندەر

مینا ساڵی محەمەدئەمین ئەندامی لیژنەی یاسایی لەفراكسیۆنی پارتی لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێماى لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت:

دوای ئەوەی بە بەڵگە لە یەکێک لە ماڵپەڕەکان هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بڕی 14 ملیۆن دیناری،  بە ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای داوە، بەدواداچوونم بۆ كرد دەركەوت ئەو پارەیەی پارێزگاری سلێمانی بە دیلمان عەزیز دراوە بەوەسڵی نووسینگەی پارێزگار دراوە. دوای ئەمە  دیلمان خان بێدەنگی هەڵبژارد، بەڵام پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند ئەمەی وەكو شەخسی و لەگیرفانی خۆی پێیداوە، بۆیە وەكو ئەندامێكی لیژنەی یاسایی داوام لەسەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگا كرد، كە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بكرێت، چونكە ئەم پرسە بەركەوتەی سیاسی و كۆمەڵایەتیشی لێدەكەوێتەوە، بەڵام بەداخەوە سەرۆكی لیژنەی یاسایی بێ ئەوەی هیچ بەدواداچوونێك بكات وەڵامی  منی داوەتەوە، كە ئەمە بابەتێكە شەخسییەو لەنێوان دووكەس كراوە، بۆیە ئەمە وەڵامێكی باوەڕپێكراونییەو لەرۆژانی ئایندەدا لەرێگای ترو بەشێوازی تر بەدواداچوون دەكەم. دەبوایە لیژنەی یاسایی بانگێشتی پارێزگاری سلێمانی و ئەندامەكەی ئەنجوومەنی بكردایەو لێچپێینەوەی لەگەڵ بكردایەو وەڵامەكەشی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەن بناردایە نە بەشەخسی بۆ من.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.