ستاندەر
۲٤ سەعات پێش ئێستا حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری ڕەوتی حزبوڵڵای لوبنانی لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند لە کاتی نزیک بونەوەی داعش لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان دەستەکانی لەرزیبوون قاسم سولێمانی فریای کەوت و لێینەگەڕا هەولێر بگیرێت،
هەرچەندە حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک قسەکانی حەسەن نەسروڵڵایان ڕەتکردەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا نە مەسعود بارزانی و نە بارەگاکەی هیچ وەڵامێکی لێدوانەکانی حەسەن نەسروڵڵایان نەداوەتەوە.