دەرون ناسی ـ ئازادی ـ ڕەخنە

لەلایەن ستاندار Posted on 998 جار بینراوە

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی

زۆرێك لەو پڕۆفیسۆرو دکتۆرو مامۆستاونوسەرو دڵسۆزانەی قۆڵی خۆیان لێ هەڵماڵیوەو ئاشنان لەو بوارانەی کەلەسەرو ئاماژەمان پێداوە تیایدا ئەسپی خۆیان تاوداوەو توانیویانە گەر بەچەند سەرەقەڵەمێکیش بێت خزمەتێکی بچوکی مرۆڤایەتی بکەن ،

لەم نێوەندە دکتۆر عزەت بکری مامۆستای دەرون ناسی لەوڵاتی مصر هاتووەو بەم شێوەیە باسی لەو نەخۆشیەکوشندەیەکردووە کەناسراوە بەنەخۆشی دەروونی،

١- کاتێك کەسوکاری هەرکەسێك تێبینی نیشانەکانی نەخۆشی دەروونی لەخودی نەخۆشەکە بەدی دەکەن بۆنمونە شپرزەیی لەنوستن و خواردن ، لەڕەفتاروئاکاری ڕۆژانەی ـ
واتە ڕەفتاری جیاواز لەئاسایی و خۆجیاکردنەوەـ تێکچونی ستایلی کارکردن ـ خوێندن و قسەکردن ـ خەمباری تێکچوونی میزاج و خواستەکان ،
لەم کاتە هەستیارەدا ئەرکی خانەوادەیە پەنا بۆ پزیشك بەرێت ،
بەئاڕاستەیەکی تر لەسەدا ٧٠/.ی هۆکارەکە بۆ ژینگەی دەورو بەر دەگەڕێتەوە ئەم هۆکارەش بریتیە لەپاڵە پەستۆی خانەوادە ، ژیان و کێشەی دەرونی کەبەهۆی بوونی هۆکارەکان لەژینگەی مرۆڤدا یاخود هەردوو هۆکار بەیەکەوە کۆدەبنەوەو خودی مرۆڤەکە دەکەنە ئامانج ،

٢- لەبارەی چۆنیەتی جیا کردنەوەی کەسی ئاسایی و نائاسایی کەسی نەخۆش بە دەست نیشانەکانی نەخۆشی لەهەست و ئاکارو ڕەفتارو خوێندنەوەو بیرکردنەوەی دەناڵێنێت وئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەرکارو پیشەکەی لەژیانی ڕۆژانەیداو توانای خۆگونجاندنی کەم دەکاتەوەلەگەڵ دەورو بەریدا بە مرۆڤێکی ئاسایی و ئاقڵ خەمڵیو هەژمار ناکرێت ،
بۆیە دەبێت تاکی کۆمەڵگا گیانی لێبوردەیی زیاتر ببەخشێت بەو مرۆڤە دەرون نەخۆشانەوبەچاوی مرۆڤێکی ئاسایی مامەڵەی لە تەکیاندا نەکات بەڵکو دەبێ هەست بەئازارەکانی جەستەو دەرونی نەخۆشەکان بکەن ،

3_ئازادی وەك پێناسە

ئازادی یەکێك لەپڕبایەخترین وشەکانە کەتاکوئیمڕۆ لەهزری مرۆڤەکاندا چەسپاوە
تەنانەت هێمای بایەخە مرۆییەکان لە وڵاتانی ئازاد هەڵدراوە تاکو وڵامێك بێت بۆئەوانەی کە ئەندێشەی تاریکیان لەمێشکدایە کەبە شێوەیەك دەیانەوێت ئازادییە کەسیەکان لەمرۆڤەکان بسێنن چونکەئازادی ڕەوتێکی فکری یە ،
کەهەرمرۆڤێك بۆ سەلماندنی مرۆڤ بوونی خۆی و ئازاد بوونی هەوڵی بۆدەدات تاکو دەسەبەری ئازادی پێ بکات و بتوانێت لەو شوێنەی تیایدا نیشتە جێیە بەئازادی و ئارامی و ئاسودەیی بەردەوامی بەژیان بدات و مامەڵەلەگەڵ دەوروبەر بکات ،

لەم نوسینەمداهاتووم ئاماژە بەدووجۆر ئازادی بکەم بەو هیوایەم بتوانم خزمەتێکی بچوکی خوێنەربکەم ئەمانیش هەریەکە لە

ئازادی جێبەجێکردن ـ
ئازادی هەڵبژاردن

ئازادی جێبەجێکردن واتە هەبوونی توانای ئەنجامدانی کارێكە یاخود ئەنجامنەدانی بەبێ ئەوەی مل بۆهیچ گوشارێکی دەرەکی کەچ بکرێت بەبێ ئەوەی بکەوێتە ژێر کاریگەری هێزێکی دەرەکی لێرەدا ئاماژەکان ڕونتر دەر دەکەون کەئێمە ڕوو بەڕووی ئازادیەکی سروشتی دەبینەوە کەئاماژە بەسەر بەخۆ بوونی بوونەوەرێك دەکات ،

یاسا ڕێزلەئازادی دەگرێت
کەواتەئازادی بریتی یە لەهەبوونی توانایەك لەگەڵ نەمانی هیچ بەزۆر پێکردنێکی دەرەکی ،

هەرچی ئازادی هەڵبژاردنە
واتا هەبوونی توانای ئەنجام دانی کارێك بەبێ ئەوەی مل بۆکاریگەری هێزێکی ناوەخۆ کەچ بکرێت ،

من هاتووم خاڵێکی تری بۆزیاد دەکەم
گەرمرۆڤ خوازیاربێت دەسە بەری ئازادی وەك ماف بۆخۆی مسۆگەربکات ،
دەبێ لەبیری بێت هەرگیزئازادی بەرامبەر زەوت و پێشێل نەکات لەپەنا بوونی هەربیانو گوشارێکی دەرەکی و ناوەخۆ ،

4_ گراهام بێڵ :
لەبارەی ڕەخنەوە دەڵێت
ڕەخنە جۆرێك ڕاستیە ، ڕاستیش ئەبێ بەسنگ فراوانیەوە وەر بگیرێت

ئەرستۆ لەبارەی ڕەخنەوە دەڵێت
ڕەخنەلەڕووی خێروباشەوە بنیاتنەرە ، بەڵام لەڕووی ڕق و کینەو ئێرەییەوە وێرانکەرە ،

5_ لەکۆتا دەڵێم : لە ئیمامی علی یان پرسیارکرد هەق لەکوێیە لەوەڵامدا فەرمووی سەیری تیری دوژمن و ناپاك بکەن بەرەوکوێ چوو هەق لەوێیە ،

لەبۆنەو لەسوچێکی نوسراوەکانیدا لینین سەبارەت بەدوژمن و نەیارەکان دەڵێت

ئەگەر نەیارو دووژمنەکانت لەئەداو جوڵەی تۆ ڕازی بوون واتا تۆ دۆڕاو و شکاویت ،
بەڵام ئەگەر پڕوپاگەندەی خراپ و قسەی هەرزەکارانەونەشیاوو تۆمەتیان بۆ هەڵبەستیت ئەوا دڵنیابە ئەوان لەبەرامبەر تۆدا دۆڕاوو تێك شکاون .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.