شایان عەسکەری: وەکو ئەندام پەرلەمانی کوردستان-عیراق، مووچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانی رەت دەکەمەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 475 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێک لەبارەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران بڵاودەکاتەوە، شایان عەسکەری پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان لەپەیامێکدا رایدەگەیەنێت کەوا ناوبراو وەکو ئەندام پەرلەمانی کوردستان-عیراق، مووچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانی رەتدەکاتەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی شایان عەسکەری یە:

ھاووڵاتیانی کوردستان…..
دەنگدەرانی ئازیزم……

بە ناوی خوای گەورە
وَقُل اعْمَلُوا فَسَيَرَى الله عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالمُؤْمِنُون وَسَتُرَدُّونَ إلىٰ عالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِما كُنْتُمْ تَعْمَلُون.( بڵێ کار بکەن خوا و پێغەمبەرەکەی و ئیماندارەکان کارەکانتان دەبینن، دەگەرێنرێنەوە بۆ لای خوا ی زانا بە نەزانراوەکان و پێتان دەڵێ کارەکانتان چۆن بوو).
ھەروەکو چۆن لە کاتی بانگەشە لە دەرگای بەشێکتانم داو بە دەنگمەوە ھاتن، ئێستاش بەرێزتان لە دەرگای منتان داوە بۆ ڕەتکردنەوە یا کەم کردنەوەی خانە نشینی ئەندام پەرلەمانی، گومانتان نەبێ لە بەدەنگەوە ھاتنم بۆ داواکاری بەرێزتان.
لە چوارچێوەی نامەکەی بەرێز کاک نەوشێروان مستەفا، کە دەڵێ خانەنشینی پەرلەمانتاری ھەڵوەشێتەو.
وەلە چوار چێوەی بەرنامەی ھەڵبژاردنی لیستی گۆڕان ١٤٨ بۆ پەرلەمانی کوردستان ٢٠١٨ تەوەری دووەم بڕگەی یەکەم ئامانجە ئابووریەکان خاڵی ٧ : ھەڵوەشاندنەوە، یان ھەموارکردنی ھەموو ئەو یاساو بڕیارە تایبەتانەی پەیوەندیدارن بە سیستمی موچە، خانەنشینی، و ئیمتیازاتی بەرپرس و وەزیرو پەرلەمانتاران، بە جۆرێک داد پەروەری کۆمەڵایەتی تێدا فەراھەم بێت.
وەکو ئەندام پەرلەمانی کوردستان-عیراق، مووچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانی رەت دەکەمەوە، وەکو بەشداری کردنێک لە بە دیھێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی مووچەی خانە نشینیەکەم بچێتە سەر مووچە یان ئیمتیازات یان منحەی کەم ئەندامان یان کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفال کراوان و راگیراوو زیندانیانی سیاسی یان کەمترین مووچەی خانەنشینی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.