قسەی سەرۆکی پەرلەمان لەسەر شەرەکەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

ستاندەر

،ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکیدا لە پەیجی  فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: خۆشحاڵین کە لە کەشوهەوایەکی دیموکراتی و پەرلەمانییدا گفتوگۆ و ڕا جیاوازەکان لە ناو پەرلەماندا لەسەر پڕۆژەی چاکسازی بەڕێوەچوو، ئەمەش خاڵی بەهێز و زیندووی ئەم خولەی پەرلەمانە و پەرلەمانیش دەبێت وابێت”.

سەبارەت بە گرژیەکانی دوێنێی پەرلەمان سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت، جیاوازی ڕوانگەی پەرلەمانتار و ئازادیی دەربڕین مافێکی دەستوریی و یاساییە و گرنگ ئەوەیە لە هۆڵی پەرلەمان هەمووان وەک یەک دەرفەتی گوزارشت لە خۆکردنیان پێدەدرێت و بەرئەنجامی ئەو گوزارشت لەخۆکردنەش دەشێت هەندێجار بەریەککەوتنی لێبکەوێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.