ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەى یەکێتى ئاشکرا بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 294 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکى ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ناوەڕۆکى کۆبونەوەى حیزبەکەى ئاشکرا کرد. مستەفا چاوڕەش ڕایگەیاند،

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا لیژنەیەكی باڵا پێكهات بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یه‌كێتی. دەبێت لەماوەی دوو هەفتەدا لیژنه‌كه‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هەموار بكەنەوە، پاشان هه‌مواره‌ تازەکە، كه‌ دێتەوە بەردەم ئەنجومەنی گشتی و دەنگی لەسەر دەدات، چونكە تاوەكو پەیڕەو پەسەند نەكرێت، سەركردایەتی ناتوانێت ئەركەكانی خۆی جێ بەجێ بكات. له‌دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ هەیکەلەی یەکێتی دەستنیشان دەکرێت،  دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک یان سکرتێری یەکێتی دەکرێتەوە. لەم كۆبونەوەیەدا، هەموو ئۆرگانەكان دەسەڵاتیان وەرگرت، كە ئیشی خۆیان بكەن تا پەیڕەو هەموار دەكرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.