ستاندەر
حکومەتی عێراق سورە لەسەردەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراقدا بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا، بۆ ئەومەبەستە وتەبێژی حکومەتی عێراق “سەعد حەدیسی” رایگەیاندووە: حکومەتی عێراق واژۆ لەسەر مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا لەعێراقدا ناکات و سورە لەسەر پابەند بوون بەبڕیاری پەرلەمان لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لەعێڕاقدا.
ئەم لێدوانەی وتەبێژی حکومەتی عێراق دوای ئەوە دێت کەوا پێشتر “مایک پۆمپایۆ” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو: بەرپرسانی حکومەتی عێراق لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکان لەعێراقدا.
چاودێرانی دۆخی عێراق پێیان وایە سوربوونی بەرپرسانی عێراق لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەری زۆر نەرێنی دەبێت و عێراق ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورەی دارای و ئەمنی و سیاسی دەکاتەوە، چونکە دۆناڵد ترەمپ بەئاشکرای هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند دەکات لەئەگەری سوربوونی عێراق لەسەر دەرکردنی هێزەکانی وڵاتەکەی.