جیاوازی ڕووداوی تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی لە هەموو ڕووداوەکانی پێشتر ئەوەیە …….. !!!!

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

گه‌یلان زینوه‌یی

ئەو جەنەڕاڵەی بە مەرگی خۆی ئەفسانەی هەژمونی وڵاتێکی بەتاڵ کردەوە !!!

جیاوازی ڕووداوی تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی لە هەموو ڕووداوەکانی پێشتر ئەوەیە …….. !!!!

کردەی تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی بەرپرسی هێزەکانی شادەماری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە سوپای قودس ناسراوە لە لایەن ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە بە ڕووداوێکی زۆر گرینگ و سەرەتایێک دادەنرێت بۆ زنجیرە گۆڕانکارێکی گەورەی سیاسی لە ناوخۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی .

وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە تیرۆرکردنی دووەم کەسی گرینگ لە هەڕەمی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، چەکوشێکی بەهێزی دا لە لوتی ئەم وڵاتەو بۆ پاشەوەی بردەوە . ئەم ڕووداوە ئەگەرچی زۆر گرینگ بوو بەڵام چاوی تێکڕای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هێندە لەسەر خودی ڕووداوەکە نەمایەوە هێندەی بیریان چوەسەر شێوە و جۆری تۆڵەکردنەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، چونکە هەرلە یەکەم ساتی ڕووداوەکە تەواوی کاربەدەستانی باڵای ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانیان هەر لە لێوارەکانی دەریای سور و دەریای سپی ناوڕاستەوە تاکو ئەفغانستان گوتیان ئەوەی لە تواناماندابێت دژ بە ئەمریکا دەیکەین .
بە هۆی هەڕەشەی تۆڵە کردنەوەی ڕژێمی ئێران تەواوی ناوچەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ کەوتە ئاستی مەترسی زۆر باڵاو و ئامادەباشی هێزی سەربازیەوە .

لە یەکەم کاتژمێری هەشتی مانگ ئەو شەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیست و دوو موشەکی بالیستی ووڵامی ئەمریکای دایەوە ، لە کردەی تۆڵەدا جگە لە وڵاتان تەنانەت خەڵکیش دوچاری شۆک بوو بەوەی کە گورزی تۆڵەی هەڕەشە گەورەکەی ڕژێمی ئێران تەنانەت یەک سەربازی هێزەکانی ئەمریکاشی نەپێکا ،
لە لێدانی کەشتی فڕۆکە هەڵگری جەنگی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و بنکەی زۆر و دیاری سەربازی هێزی ئەمریکا لە وڵاتانی دەوروبەی ئێرانیش هیچ خەبەرێک نەبوو کە کۆماری ئیسلامی هەمیشە و لە زۆر بۆنەدا وەک هەڕەشە دەیگوت ئەوانە لە ژێر رەحمەتی لولەی چەکەکانی ئێمەدان !!
تەنانەت ئەگەر کردەی تۆڵەی دژ بە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا وەک پرۆسەیێکی درێژ خایەن سەیر بکەین کە چۆن لە ساڵانی ڕابردوو بینراوە لە ئایندەش زیاتر بکرێت هێشتا زیانێکی گەورەی ئەوتۆی نابێت وەک ئەو کردانەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران ئەنجامی داوە یان لە ئایندە ئەنجامیان دەدات .
لەدوای گوزی ئێرانیەکان بەناوی (ئینتقامی سەخت) ، ئەو کات ڕوونتر بۆ ناوچەکە دەرکەوت کە تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی چ گورزێکی کەمەر شکێن بوو بەر هەژموون و پەیکەری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوت لە ڕووی سیاسی و ئەمنیەوە ، وە کردەی تۆڵەکردنەوەکەش ئەفسانەی هێزی ڕەگ و ڕیشەداکوتاو و نەشکاوی رژێمی تارانی بۆ ناوچەکەو جیهان ئاشکرا کرد .

ئەو بۆچونەش هەیە کە دەڵێن نەخێر کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر شتی گەورەتری پێدەکرێت و دەیتوانی تۆڵەی زۆر گەورەتر بکاتەوە وە هاویشتنی ئەو موشەکانە تەنها نامەیێک بوو بۆ هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە کە بنکەی هێزی سەربازی ئەمریکای تێدایە .
ڕەنگە ئەو بۆچونە بۆ دەست وەشاندن لە وڵاتانی ناوچەکە دروست بێت ، بەڵام بۆ بەرپەرچدانەوەی وڵاتێکی وەک ئەمریکا ئێمە دەڵێین نەخێر ، ئەو بۆچونە لە ڕووی زانستی هەژمونگەرایی سیاسی و سەربازی دورە لە ڕاستی چونکە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لەو کردەیی کە ناوی لێنا (ئینتیقامی سەخت)، کە ئەویش بە تەنسیق لەگەل ئەمریکادا ئەنجامیدا زیاتری پێنەدەکرا مەگەر بە دەست شوشتن لە تەواوی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بوایە کە دیارە مەلاکانیش بەوە ڕازی نابن . ڕێگە پێدان و ئەنجامدانی کردەی ئینتیقامی سەختیش تەنها بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تورەبونە ناوخۆیەکان و سڕینەوەی ئارەقی شەرمەزاری ڕووی ڕژێم بوو لەو دۆخە خڕاپەی تێی کەوتبوو نەک هیچیتر !!!
بەڵگەشمان بۆ زیاتر پێنەکرانی ڕژێمی تاران زۆرە و ئەمە جاری یەکەم نیە بەرژەوەندیە باڵا و گرینگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پەلامار دەدرێن کەچی ناتوانێت وڵام بداتەوە ، دەتوانین لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕووداوێکی گرینگ بکەین وەک :
لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردووی جەنگی ناوخۆی سوریا تاکو ئێستا چەندین جار جەبەخانە و پێگەی سەربازی ئەم ڕژێمە کەوتۆتە بەر زەبری هێزی سەربازی ئەمریکا و ئیسڕائیل کەچی هیچ چارەیێکی نەبوە بۆ وڵامدانەوە و نەیتوانیوە تۆڵە بکاتەوە . وا نزیکەی دوو سالە لە ناوخۆی ئێراقیش ئەمریکاو ئیسرائیل بە ئاشکرا لە بەژەوەندیەکانی ئێران دەدەن تاکە بەرپەرچدانەویێک بە مەبەستی تۆڵە بینرابێت ڕەوانە کردنی چەند مووشەکێکی وێڵی حیزب اللە ی لوبنانی بوە بۆ ئیسرائیل و هیچیتر .

لەمەش گرینگتر لە ماوەی ئەو چەندساڵەی ڕابردوو دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی لە زنجیرەیێک کردەوەی تیرۆرستیدا توانی دەستبژێرێک لە زانا دیارەکانی بواری ئەتۆمی وکیمیایی لە تارانی پایتەختی ئێران بکەنە ئامانج ، کەچی کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل هیچیتری پێ نەکرا ، جارێکیتریش نەتەنیاهۆ جیهان و ئێرانیەکانی شۆک کرد کاتێک لە بەرنامەیێکی ڕاستەوخۆی بینراودا و لە پێش چاوی ئامادە بوان پەڕدەی لەسەر کۆمەڵێک بەڵگەنامەی گرینگی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لادا کە بە کردەیێکی نهێنی دەزگای هەواڵگری و سیخوڕی مۆساد توانیویانە لە دڵی ڕژێمی ئێران بیاندزن و بەڕێگەی وڵاتێکی دراوسێی ئێران بیان گەیەنە تەل ئەبیب !!!

ساڵێک بەر لەئێستا لە بیرمانە کاتێک وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سزای قورسی نوێی خستە سەر کەرتی نەوتی ئێران ، تاران هەڕەشی کرد کە ئەگەر ئەو سزایانە بکەونە بواری جێبەجێکردن ئەوا ئێمەش تەنگەی هۆرمز دەگرین و ڕێگە بە ڕۆیشتنی نەوتی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نادەین ، کەچی وا خەریکە ئاستی فڕۆشتنی نەوتی ئێران بۆ خوار ملیۆنێک بەرمیل دابەزێت لە رۆژێکدا و تارانیش نەیتوانی بچوکترین کێشە بۆ ڕێڕەوی نەوتی لە تەنگەی هۆرمز دروست بکات تاکو ئێستا . ئەگەرچی ناتوانین بە ڕەهایی بڵێین ناتوانێت هیچ گڕژی و ئالۆزێیک لە کەنداوی فارسدا دروستبکات بەڵام پێشبینی ناکرێت ئەوەی خۆی دەیهەوێت بۆی بچێتە سەر و ببێتە مایەیی دەردەس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.