ستاندەر
ئیسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تویتێکدا بە زمانى عەرەبی ئەوەى نوسیوە: حەسەن نەسروڵڵا واز ناهێنێت لە هێرشەکانی بۆسەر بێنیامین ناتانیاهو و هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل لە کاتێکدا لە ترسی ئەوەی نەکوژرێت لەژێر زەوی خۆی حەشارداوە، حەسەن نەسروڵڵا دەکوژین ئەگەر بەم شێوەی ئێستا لە هێرشەکانی بۆسەر بێنیامین ناتانیاهو و هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل بەردەوام بێت.