بزانە کێ بەغدادییەکان ئامادەدەکات بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنى و چ داواکاری و ڕینماییەکى بۆیان هەیە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 291 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی سەرچاوەکانى هەواڵ بێت، ڕۆژی هەینى خۆپیشاندانی ملیۆنى لە بەغداى پایتەخت ئەنجامدەدرێت. موقتەدا سەدریش چەند داواکاریییەک ئاڕاستەى خۆپیشاندەران دەکات، کە بریتین لە:1. ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ و ڕێگه‌ به‌ هه‌ڵكردنی هیچ ئاڵایه‌كی دیكه‌ نادرێت.2. كفن پۆشین ئاساییه‌ و هێمایه‌ بۆ خۆشه‌ویستی نیشتمان و خۆبه‌ختكردن له‌ پێناویدا.3. هه‌موو دروشمه‌كان كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویستی نیشتمانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.4. خۆپیشاندانه‌كان به‌ ئامانجی چاكسازیی و داواكاریی خۆپیشانده‌رانه‌.5. ده‌بێت خۆپیشانده‌ران ناسنامه‌ی عێراقیبوون بپارێزن و خۆیان به‌دوور بگرن له‌ هه‌ر وێنه‌یه‌كی ئاینی و ڕه‌گه‌زیی و حزبی و سه‌ربازیی.6. به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی حزبی و تاكه‌كه‌سی قه‌ده‌غه‌یه‌.7. ئاماده‌كاریی بكرێت بۆ هه‌موو چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ مانگرتن له‌ خواردن.8. شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌ فراوان نه‌كرێت، نابێت ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان و باڵیۆزخانه‌كان.9. ڕۆژی هه‌ینی  2020/1/24 كاتژمێر 9ی به‌یانی له‌ شاری به‌غدای خۆشه‌ویست خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.