ستاندەر
دوێنێ شەو شاسوار عه‌بدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە فەیسبوک نوسیبوی:سبەى په‌رله‌مانتارى بێ ره‌وشت و به‌ره‌وشت جیا ده‌كرێته‌وه له‌په‌رله‌مان. ئەوەش بووە هۆى توڕەبوونى عەلی حەمە ساڵح سەرۆکى فڕاکسیۆنى گۆڕان لە پەڕلەمانى کوردستان. ئەمڕؤ لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر شاسوار و ڕایگەیاند، ئه‌وانه‌ى به په‌رله‌مانتار ده‌ڵێن بێ ره‌وشت، خه‌ڵكى سلێمانى باش ده‌زانێ كێ بێ ره‌وشته.! ده‌بێ ئه‌و بازرگانانه‌ى، كه قه‌رزى حكومه‌تیان لایه قه‌رزه‌كه بده‌نه‌وه، نه‌ك خه‌ڵكى چه‌واشه بكه. ئه‌وانه‌ى دژى یاساكه ده‌نگیان داوه با خۆیان خانه‌نشین نه‌كەن.