ناوەڕۆکى کۆبونەوەى سێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق ئاشکرا کرا !!!

لەلایەن ستاندار Posted on 331 جار بینراوە

ستاندەر

بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە هه‌ریه‌كە له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، محه‌مه‌د حه‌لبورسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كۆبونه‌وه‌. ناوەڕۆکى کۆبونەوەکە بریتی بوو لە:

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌ له‌سه‌ر گرنگیی په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی چاكسازی له‌ زۆربه‌ی ئاسته‌كانی سیاسی و ئابوری و خزمه‌تگوزارییدا، به‌جۆرێك پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ریی عیراق و ئاسایشی هاووڵاتیانی بكات، له‌ ئاست هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستاندا بێت، تاوه‌كو سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری به‌دیدێت. ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ریی نیشتیمانی و رێگریكردن له‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی. هەروەها  به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ بنه‌مای پارێزگاریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عیراق و ئاسایشی سیاسی و دارایی له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێستێكی نیشتیمانیی هاوسه‌نگدا له‌كاتی قه‌یرانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا، تاوه‌كو عیراق له‌ ناكۆكییه‌كان به‌دووربگیردرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.