ستاندەر
یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریكا ، جۆی هۆد ڕونیکردەوە، ئیدارەی ئەمەریكی چاوی لەوەیە پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ عێراق بەهێز بكات، هەروەها واشنتۆنیش هیچ بەرنامەیەكی نییە لەو وڵاتە بكشێتەوە . داوا لە عێراق دەکەم، كە پەلە بكات لە دانانی سەرۆك وەزیرانێكی بەهێز، بتوانێ كۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەكان بكات و عێراق بەرەو ئاوەدانكردەوە و بەهێزی بەرێت. ئێستا گونجاوترین كاتە بۆ ئەوەی عێراق و ئەمەریكا بەیەكەوە دابنیشن و باس لە پابەندی بە هاوبەشی ستراتیژی نێوانیان بكەن لەسەر ئاستی دیبلۆمسی و دارایی و ئابووری و ئاسایش. ئێستا كاتی ئەوە نییە باس لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بكرێت، بەڵكو واشنتۆن چاوی لەوەیە باس لەبەهێزكردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە بكرێت.