ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتی:دێگەڵە ھیشتا بەرجەستەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 334 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی بڵێسە جەبار فەرمان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسیویەتى: ئەم حاڵەتانەی لە ناوچەی جێ نفوسی پارتی رودەدەن گومان لای ھەموان دروست دەکەن. بێ گومان نابێت گومان لە ھەمو ھەنگاوێکی پولیس و ئاسایش و دادگای نەھێشتی تاوان و پزیشکی دادوەری بکرێت. بەڵام ئەم حاڵەتانەی لە ناوچەی جێ نفوسی پارتی رودەدەن گومان لای ھەموان دروست دەکەن. جێگای پرسیارە کە ئایا ھەمو ئەوانەی سەر بەو پارتە نین بازرگانی مادەی ھۆشبەر و قاچاغچی و پیاوکوژن و ھەمو ئەوانەشی ئەندامی ئەو پارتەن لە راستە راستترن؟من لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجەی ھیچ کەسێک نیم، بەڵام بۆ ئەشکەنجەدان بۆ غەیری پارتی ھەیە و بۆ ئەندامانی ئەو پارتە ھەمو بنەماکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ مافی مرۆڤ پەیرەو دەکرێت؟ ئایا ئەمە مایەی گومان نیە؟ ئایا ئەمە دڵەراوکی و ترس لای کەسانی بێلایەن و سەر بە هێزەكانی تر دروست ناکات. لاری تێدانیە کە نامتمانەیی ھەیە و بەلارێدا بردن ھەیە لە کەیسی دادگاو لێکۆلینەوەدا. وە حاڵاتی گوماناوی زۆر ھەن.ھەمو ئەو دام و دەزگایانەی کە تایبەتمەندن بە نەھێشتنی تاوان و بەدواداچون و دادگایی کردنیان و پزیشکی دادوەری، ئەندامانی ئەو دو حزبەی تێدابێت. بێگومان ئێستا دەوترێت ئاسایش و دادگا و تەندروستی دەبێت بێلایەن بن و نەپرسن گومانلێکراو سەر بە چ پارتێکە، منیش دەڵێم ڕاستە و دەبوایا وابیت، بەڵام بەداخەوە ئێمە تا ئێستاش لە زۆنی زەرد و زۆنی سەوزدا دەژین و دێگەڵە ھیشتا بەرجەستەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.