کاریگەرییەکانى برێگزیت لەسەر بەریتانیا

لەلایەن ستاندار Posted on 1792 جار بینراوە

ستاندەر

برێگزیت بریتیە لە پرۆسەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورپا، ئەوەش دوای ئەوەی بەریتانییەکان لە راپرسیەک بڕیاری جیابوونەوەیاندا لە یەکێتی ئەورپا. ئەم پرۆسەیەش پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز و فرەرەھەند و فرەکایەیە، بۆیە تاوەکو ئێستا دوای تێپەرینی نزیکەی سێ ساڵ لە دانوستان و دوای سێ جار درێژکردنی ماوەکە بەریتانیا و یەکێتی ئەورپا نەیانتوانیوە بە تەواوی رێکبکەون و لەبەر یەک بێنە دەرەوە ، ئەویش بەھۆی قورسی ئەو بژاردانەی کە لەبەردەم بەریتانیادا ھەیە سەبارەت بە چۆنیەتی بنیادنانی ئایندەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەورپا وەک بلۆکۆکی ئابوری و سیاسی گرنگ، کە ھەر یەک لەو بژاردەو سیناریۆیانەی بەردەمی لە لایەنی نەرێنی و زیانی ئابووری بەدەر نین ، بەو مانایەی چونەدەرەوەکە و بژاردە سیناریۆکانی بەردەم بەریتانیا لە شێوەی سفر و کۆ نیە کە یان ھیچ بەدەست ناھێنێ یان ھەمووی بەدەست دەھێنێ بەڵکو ھەر یەکێک لەو بژاردانەی بەردەمی لایەنی ئەرێنی و نەرێنی تێدایە ، بۆیە لە ھەوڵی لێکدانەوەی ئەوەن کە کامە بژاردە و سیناریۆ زۆرترین دەستکەوت و کەمترین زیانی تێدایە لە ئاستی کورتماوە و دوورماوەدا تاوەکو لەسەری بگەنە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەورپا.

لەو بارەیەوە, لە خوارەوە توێژینەوەیەک دەخەینە بەر دیدى خوێنەران، ناونیشانى توێژینەوەکە (کاریگەرییەکانى برێگزیت لەسەر بەریتانیا) کە لەلایەن محەمەد رەحمان ئەحمەد ئامادەکراوە.

 کلێک لێرە بکە بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنى توێژینەوەکە:

Brexit

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.