ستاندەر
هەرچەندە زیاتر لە مانگێکە پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عهبدولمههدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەندکردوە،بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ کاندیدێکی نوێ بۆ جێگرەوەی عادل عبدولمەهدی دیارینەکراوە.
بەپێی دواین زانیاریەکانیش،هاوپەیمانی بینا کە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراقە هەوڵەکانی چرکردۆتەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لە ئێستادا سێ کاندیدی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکانیتر ڕێکەوتنی کۆتایی لەسەر کاندێدێک بکەن.
هەر بەپێی زانیاریەکان ،کاندیدەکانی هاوپەیمانی بینا هەریەکە لە ” عەلی شوکری” ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمارو ” محمەد تۆفیق عەللاوی”و و کەسێکی سەربازیە تاوەکوو ئێستا ناوەکەی ئاشکرانەکراوە،