دواین زانیاری لەسەر دایریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 225 جار بینراوە

ستاندەر

هەرچەندە زیاتر لە مانگێکە  پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عه‌بدولمه‌هدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەندکردوە،بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ کاندیدێکی نوێ بۆ جێگرەوەی عادل عبدولمەهدی دیارینەکراوە.

بەپێی دواین زانیاریەکانیش،هاوپەیمانی بینا کە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراقە هەوڵەکانی چرکردۆتەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لە ئێستادا سێ کاندیدی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکانیتر ڕێکەوتنی کۆتایی لەسەر کاندێدێک بکەن.

هەر بەپێی زانیاریەکان ،کاندیدەکانی هاوپەیمانی بینا هەریەکە لە ” عەلی شوکری” ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمارو ” محمەد تۆفیق عەللاوی”و و کەسێکی سەربازیە تاوەکوو ئێستا ناوەکەی ئاشکرانەکراوە،

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.