سوپای خەلیفە حەفتەر:ئەردۆغان کوردەکانی کۆمەڵکوژ کرد و شارەکانی ڕووخاند و ئابوورییەکەیانی رووخاند

لەلایەن ستاندار Posted on 345 جار بینراوە

ستاندەر

وتەبێژی سوپای نەتەوەیی لیبیا هێرشدەکاتە سەر ئەردۆغان و ڕێکخراوی یارمەتی مرۆیی(IHH )ی تورکیا .
ئەحمەد المسماری وتەبێژی سوپای نەتەوەیی لیبیا،ڕایگەیاند،ئەردۆغان کوردەکانی کۆمەڵکوژ کرد و شارەکانی ڕووخاند و ئابوورییەکەیانی رووخاند و هەروەها یارمەتی چەندین ڕێکخراوی تیرۆریستی تری داوە وەک داعش. تورکیا بۆتە سەنتەری سەرەکی بنکەکانی داعش و القاعیدە. بۆیە هەرگیز ئاشتی لە لیبیا دروست نابێت هەتا ئەو کاتەی تورکیا لە لیبیا بێت

هەروەها وتەبێژەکەی سوپای حەفتەر ئاماژە بەوەدەکات،ڕێکخراوەکانی سەر بە میت وەک IHH یارمەتی جیهادیەکانی لیبیا دەدەن. هەر ئەو ڕێکخراوە لە سوریا یارمەتی چەکدارەکانی القاعیدەی دەدا لە ناردنی چەک و یارمەتی لۆجیستی و یارمەتی پزیشکی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.