شێرزاد شێخانى
له‌دواى 31 ئاب و كشانه‌وه‌ى يه‌كێتى بۆ سلێمانى ، بارى يه‌كێتييه‌كانى هه‌ولێر كه‌وته لێژييه‌وه . له‌و ساوه پارتى سه‌ربارى رێكه‌وتنه دوو قۆڵيه‌كانى به رێكه‌وتنى ستراتيژيشه‌وه ، رێگه‌ى نه‌دا يه‌كێتى ده‌سه‌ڵات ونفووزى خۆى له‌هه‌ولێر بگێرێته‌وه‌و جۆرێك له‌هاوسه‌نگى دروست ببێ له‌پرۆسه‌ى ديموكراسى هه‌رێمدا . ته‌نانه‌ت ئه‌و دوو ساڵه‌ى دكتۆر به‌رهه‌ميش بوو به‌سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ، يه‌كێتى نه‌يتوانى پارسه‌نگى هێز بگه‌رێنێته‌وه هه‌ولێر ، به‌پێچه‌وانه‌وه پارتى هه‌موو كابينه‌كانى حكومه‌ت كه به‌ڕێوه‌ى بردوون خستۆيه‌تيه خزمه‌تى خۆى و به سوود وه‌رگر‌تنيش له‌داهاتى حكومه‌ت وه‌لائى خه‌ڵكه‌كه‌ى كڕيوه ، به دامه‌زراندن و مقاوه‌لاتى حكومه‌تيش جه‌يشێك له‌لايه‌نگرانى بۆ خۆى دروست كردووه .
به‌هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى يه‌كێتى له‌هه‌ولێرو دواتريش سازشى سه‌ركردايه‌تيه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌پارتى له‌سه‌رده‌مى مام جه‌لال و دواى ئه‌ويش پشتگييرى هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى بۆ سياساته‌كانى پارتى وايكرد يه‌كێتى زۆر زه‌عيف بێت به‌رامبه‌ر پارتى كه ئه‌مڕۆ به‌هه‌ق وناهه‌ق خۆى كردوه به حيزبى قائيد .
ئه‌گه‌ر پێشتر يه‌كێتى به‌هۆى به‌شێك له‌سه‌ركرده فايلدارو ترسنۆك وبه‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كانيه‌وه ئيراده‌ى خۆى ته‌سليم به‌پارتى كردبوو ، ئێستا‌و دواى كۆنگره‌ى نوێبوونه‌وه سه‌ركردايه‌تيه‌كى گه‌نج و ئازاش هاتونه‌ته پێشه‌وه هه‌ق نيه يه‌كێتى وه‌كو جاران به‌رامبه‌ر به ته‌جاوزه‌كانى پارتى ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێ ده‌رهه‌ق به هه‌رێم وخه‌ڵكه‌كه‌ى ، به‌تايبه‌تيش تاوانه‌كانى پارتى به‌رامبه‌ر كاديرو لايه‌نگرانى يه‌كێتى له‌هه‌ولێر . ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ركردايه‌تيه تازه‌يه‌ى يه‌كێتى به‌هه‌مان شێوه‌و ئه‌داى سه‌ركردايه‌تى پێشووتر كار بكات ، ماناى وايه هه‌رێم به كامڵى ته‌سليم به‌پارتى ئه‌كات وجۆرێك شه‌رعيه‌تيشى ئه‌داتێ له بوونى به‌مه‌رجه‌عى باڵاى بێ ركابه‌ر له‌هه‌رێمدا به‌مه‌ش هيچ مانايه‌ك بۆ پرۆسه‌ى سياسى و ديموكراسيه‌ت وسياسه‌تى سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌رێمدا نامێنێ .
پارتى دواى خه‌ساندنى زۆربه‌ى حزبه‌كانى كوردستان به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيشه‌وه، ئێستا گه‌وره‌ترين ترسى له‌تاقمه گه‌نجه‌كه‌ى سه‌ركردايه‌تى نوێى يه‌كێتى نيشتمانييه . ئه‌گه‌ر بتوانێ ئه‌م تاقمه‌ش وه‌كو ئه‌وانى پێشتر كۆنتڕۆڵ بكا ، ئيدى هيچ مه‌ترسييه‌كى نامێنێ بۆ چه‌سپاندنى هه‌ژموونى تاكڕه‌وانه‌ى خۆى و بۆ چه‌ند ساڵێكيتريش كۆنتڕۆڵى سه‌رجه‌م بواره‌كانى ئيداره‌و سياسه‌تى كوردستان ئه‌كات ومنه‌تيشى به‌كه‌س نامێنێ .
سه‌ركردايه‌تى پێشووى يه‌كێتى سازشى زۆرى بۆ پارتى كرد ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر حيسابى مه‌باديئه‌كانى حزبه‌كه‌شى ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێم به‌گشتى به ئومێده‌وه ته‌ماشاى يه‌كێتييان ئه‌كردو وه‌كو به‌ديلێكى ده‌سه‌ڵاتى پارتى حيسابيان بۆ ئه‌كرد ، به‌ڵام سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به‌تايبه‌تيش دواى نه‌خۆشكه‌وتن وكۆچى دوايى مام جه‌لاله‌وه نه‌بوه ئه‌و ركاربه‌ره به‌هێزه كه بتوانێ به‌ر له‌سياسه‌ته‌كانى پارتى بگرێ ، بۆيه ئه‌وه‌ى ئێستا له‌كوردستان روو ئه‌دات به‌تايبه‌تيش له‌هه‌ولێر پێويسته ببێته زه‌نگى وشياركه‌ره‌وه بۆ داهاتووى يه‌كێتى . چونكه ئێستا پارتى به‌به‌رنامه كار بۆ ته‌سفييه‌كردنى كاديرو ئه‌ندامانى يه‌كێتى ئه‌كات له‌زۆنه‌كه‌ى خۆي‌دا به‌تايبه‌تيش له‌هه‌ولێر . ئه‌گه‌ر يه‌كێتى بيه‌وێ هێزو جه‌ماوه‌ره‌كه‌شى له‌هه‌ولێر بگه‌رێنێته‌وه ئه‌بێ زۆر به‌تووندى به‌ر به‌م شاڵاوه‌ى ره‌شبگييرى وتۆقاندنه‌ى پارتى بگرێ به‌رامبه‌ر به‌كاديرانى خۆى و سنورێك بۆ ئه‌م تاوانانه دابنێ ، ئه‌گينا به موجامه‌له‌و چاوپۆشين له‌م تاوانانه ، ئيدى پارتى حيساب بۆ هيچ كه‌سو لايه‌نێك ناكات وبۆ لاوازكردنى نه‌ياره‌كانى خۆى هه‌موو وه‌سيله‌يه‌ك به‌كار ئه‌هێنێ .
سه‌ركردايه‌تى تازه‌ى يه‌كێتى ئه‌گه‌ر له‌ئێستاوه خۆى نه‌كات به خاوه‌نى يه‌كێتيه‌كانى هه‌ولێر ، جارێكيتر ناتوانێ بيانگه‌ڕێنێته‌وه ، چونكه ئه‌و پێِشمه‌رگه‌يه‌ى يه‌كێتى كه له‌ناو زيندانى ئاسايشى پارتى به سيناريۆيه‌كى زۆر كۆميديانه خه‌ڵتانى خوێن كرا ، ئيختبارى هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ى يه‌كێتيه تازه‌كه‌يه . ئه‌گه‌ر هه‌ڵويستى يه‌كێتى تووند بوو ، پارتيش ناتوانێ ده‌ست بۆ قوڕگى كاديرانى يه‌كێتى ببات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو سه‌ركردايه‌تيه‌كه‌ى پێشووى يه‌كێتى بێده‌نگيان هه‌ڵبژاردو بێ منه‌ت بوون له‌كاديرو لايه‌نگرانيان له‌هه‌ولێر ، بێگومان پيلانه‌كانى پارتى بۆ ته‌سفييه‌ى يه‌كێتييه‌كانى هه‌ولێر به‌رده‌وام ئه‌بێ و، ئيتر نه‌ك ئه‌ندامانى يه‌كێتى ، به‌ڵكو خه‌ڵكه ئاساييه‌كه‌ش نا‌وێرن جارێكيتر له‌يه‌كێتى نزيك ببنه‌وه .
ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه‌كه‌ى يه‌كێتى له‌هه‌ولێر كرا ، ره‌نگه چاره‌نوسى سه‌رجه‌م كاديره ئازا‌و چاونه‌ترسه‌كانى يه‌كێتى بێت ، بێگومان نۆره‌ى ئێمه‌ى نوسه‌رو چالاكوان ورۆشنبيرانى خاوه‌ن ويژدانيش دێ ، چونكه پارتى زۆر به‌جيددى كار له‌سه‌ر به‌ديكتاتۆركردنى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم ئه‌كات ، ئه‌وسا ئێمه‌ش كورد وته‌نى ( له‌تڕى سه‌ى ) ئه‌ڕۆين و خوێنه‌كه‌شمان ئه‌كه‌ن به‌قوربانى پرۆژه‌يه‌كى مقاوه‌لات يان دوو تانكه‌ر نه‌وتى قاچاخ . مشكۆى هه‌ولێرى ده‌ميكه وتوويه‌تى:
له‌پاش مه‌رگم چ فايده‌يه بێيه سه‌رقه‌برم له‌بۆ شيوه‌ن .. ئاى ئاى !!..