پەڕلەمانتارێکى گۆڕان: دەبێت خەڵک بەدواداچون بۆ ئەو پەڕلەمانتارانە بکەن، کە بانگەشەى ڕەتکردنەوەى موچەى خانەنشینى دەکەن!

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

ستاندەر

شایان عەسکەری ئەندامى پەڕلەمانى کوردستان لە فڕاکسیۆنى گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ھەرچەندە پرکردنەوەی فۆرم رێ لەوەرگرتنی خانەنشینی پەرلەمانتاری ناگرێت، بەڵام خەلک ئەو قەناعەتەیان لا دروست بووە کە بە پرکردنەوەی فۆرم دەستبەرداری خانەنشینی پەرلەمانتاری دەبین! لە کاتێکا رەتکردنەوەی خانەنشینی دوای تەواو بوونی کاری پەرلەمانتاری دەبێ خەلک بەدواداچوون بۆ ئەو پەرلەمانتارە بکات، کە بانگەشەی رەتکردنەوە دەکات. بزانێت گەراوەتەوە سەر کاری پێشووی، ئایا ناوی لەناو لیستی وەرگرتنی خانەنشینی پەرلەمانتاریدایە یا نا!!!واتە ئەو بابەتە دەکەوێتە سەر راستگۆیی پەرلەمانتارەکە لەگەڵ خوای گەورە، ویژدانی، وە خەلک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.