ستاندەر
پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەى پشکەکانى کابینەى نوێ بەجیا لەگەڵ گۆڕان و یه‌كێتی کۆبونەوەى ئەنجامداوە و لەگەڵیان بەمشێوەیە ڕێککەوتووە
گۆڕان:12%ی پۆستی راوێژكار و به‌ڕێوەبه‌ره گشتییه‌كان.
-چوار وه‌زاره‌ت له كابینه‌ی نۆیەم
-جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم
-چوار بڕیكاری وه‌زیر ( شاره‌وانی، په‌روه‌رده، كاره‌با، ناوخۆ)
-ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
-24 ڕاوێژكار
-24 به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی
-سێ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له ده‌ره‌وه
-به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی له فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه
-چه‌ند پۆستێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری چاكسازی و سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان
-ژماره‌یه‌ك پۆستی دیكه له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان به پله‌ی به‌ڕێوەبه‌ر له‌سه‌ر هه‌رسێ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
یەکێتى:33%ی پۆستی راوێژكار و به‌ڕێوەبه‌ره گشتییه‌كان.
– پۆستی سه‌رۆكایه‌تیییه‌كان و وه‌زیره‌كان
-پۆسته‌كانی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
-ده‌زگای گشتیی مین
-ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار
-به‌ڕێوەبه‌ره گشتییه‌كانی دیوان له وه‌زاره‌ته‌كانی (كشتوكاڵ، پلاندانان، خوێندنی باڵا، ڕۆشنبیری و پێشمه‌رگه)
– 6 بریكاری وه‌زیر و ئه‌و پۆسته به‌تاڵانه‌ی كه له كابینه‌ی ڕابردوو پڕنه‌كراونه‌ته‌وه