دانا مه‌نمی
یەكێك لە بەد بەختیەكانى مرۆڤ ئەوەیە كە لە ئەزموونە تاڵەكانى رابردووى خۆى پەند وەرناگرێ، نێچیرڤان بارزانی ماوەی چەندین ساڵە ئەزموونی حومكڕانی هەیە و لە دوای راپەڕینەوە تا ئێستا یەكێك بووە لەو كەسانەی پۆستی باڵای لە كابینە یەك لە دوا یەكەكانی حكومەتی هه‌رێم دا هەبووە ،لە مێژووی حوكمڕانی كوردستانیشدا هیچ كەس هێندەی نیچیرڤان بارزانی لەسەر كورسی سەرۆكایەتی حكومەت دانەنیشتووە،ئه‌وه‌ش بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم تەمەنێكە لە هۆگربوون بە كورسی و كابینەكانیشی پڕبوون لە گەندەڵی و نەیتوانیوە سەركەوتووبێت،نێچیرڤان بارزانی ناوێك نییه شاراوه بێت و ئێستا پێی ئاشنا بین ،كه‌سایه‌تیه‌ك نییه كه له ڕابردوودا تاقینه‌كرابێته‌وه‌و ئیستا بخرێته ژێر تاقیكردنه‌وه‌و وای پێشان بده‌ن به هاتنی به‌ڕیز نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم کوردستان ده‌بێت به به‌هه‌شت!
ئاسه‌واری گه‌نده‌ڵی له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی نیچیرڤان بارزانیدا بۆ چه‌ند کابینه‌یه‌ک به‌رده‌وام بووه ،به سه‌دان هه‌زار مووچه‌خۆری بندیوار و وه‌همی و برینه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری و موچه‌ی پله باڵا ده‌ستكه‌وتی كابینه‌كانی نێچیرڤانی بارزانی بووه ،زۆربه‌ی زه‌وییه ستراتیژی و پڕبه‌هاکانی هه‌ردوو پارێزگای دهۆک وهه‌و‌لێر به شێوه‌ی نایاسایی له نوسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانییه‌وه ده‌به‌خشرایه كه‌سانی نزیك له خۆیان (نه‌ڤید زه‌ردی ) یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه به‌ناوی پڕۆژەی گەشتیارییه‌وه پێنج دۆنم زەوی وه‌رگرتووه و هه‌ریه‌ك له( تاریق نه‌جم عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مالیكی، ئه‌حمه‌د نوری كامیل كوڕی مالیكی، حسێن هادی ئه‌حمه‌د مێردی خوشكی مالیكی، كاتع نه‌جمان ركابی زاوای مالیكی، قوسه‌ی حه‌مزه جاسم له نوسینگه‌ی مالیكی) به روبه‌ری ٤٥۰ م/۲جا زه‌ویان له‌سنوری شاره‌وانی هه‌ولێر وه‌رگرتووه .
له سه‌رده‌می حوكمڕانی نێچیرڤان بارزانیدا داهاتی وه‌زاره‌ته‌کان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی نه‌ده‌گه‌رایه‌وه و به ئێستاشه‌وه داهاتی گومرکی ئیبراهیم خه‌لیل نادیار‌و بزره ، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بۆ ئاشتی هه‌ورامی بنیات نرا،به‌ڵام سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م نیشتمانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب هه‌رزانفرۆش کر د ،دیارده‌یه‌كی تری كابینه‌كانی نێچیرڤان بارزانی بریتی یه له دۆزینەوەی هەلى كار‌و زیادكردنى مووچە و وەرگرتنى چەندین پارچە زەوى لە شوێنی تایبەتی بە (ئیستیسنا)و وه‌رگرتنی پۆستە ئیداریەكان له حكومەت و وەرگرتنی زەمالەی خوێندن بۆ خانه‌واده‌ی به‌رپرسه‌كان وچەندین خەونى تر.
هه‌تا ئیستاش تیمی نێچیرڤان بارزانی له ناو حکومه‌تدا به‌هێزن و ئاماده‌نین هاوكاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی كابینه‌ی نۆیه‌م ،تیمه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بوار‌و ده‌رفه‌ت ئه‌ره‌خسێنن بۆ به‌رده‌وامیی گه‌نده‌ڵیه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشان بده‌ن که جگه له نێچیرڤان بارزانی که‌س حکومه‌تی پێ به‌رێوه ناچێت ،ئه‌ویش له ڕێگه‌ی چه‌ند کۆلکه نووسه‌رێکه‌وه نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌نه سۆپه‌رمانی حوكمرانی ته‌ندروست !
دۆناڵد تره‌مپ سه‌ركرده‌یه‌كی جیاواز له سه‌رکرده‌کانی تره‌و ڕاستگۆیانه زۆر له نیه‌ت و به‌رنامه و ویستی خۆی ڕاشکاوانه ده‌خاته ڕوو ، تره‌مپ به‌بێ په‌رده باس له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مەریکا و ده‌ستکه‌وته‌کانی له هه‌ر هه‌نگاوێکی سیاسی و سه‌ربازیدا ده‌کات ، تویته‌کانی دۆنالد تره‌مپ کاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر بازاڕ و بۆرسه و نرخی نه‌وت و ئاڵتوون و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌کانیش هه‌یه،چه‌نده تویته‌كانی تره‌مپ سیاسین هێنده‌ش ئابورین ، تره‌مپ له توسیته‌كانیدا زۆر به ڕوونی ده‌لێت : شه‌ڕه‌كان كۆتاییان نایه‌ت،پێویسته وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ پاراستنی خۆیان هاوكاری دارایی بگه‌یننه ئه‌مریكا .
له تویتێكی تردا سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كورد ده‌لێت : . کورد بەبێ بەرامبەر شەڕی نەکردووە، دنیایەک پارە و چەکمان پێداون”. كه‌واته لۆژیكی سیاسه‌ت و گه‌مه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تره‌مپ له ژێر كاریگه‌ری لۆژیكی كایه‌ی ئابوریی دایه ، له چاوی بزنسه‌وه به دووی بردنه‌وه و قازانجه ، هه‌موو سێكته‌رێكی ئابوریش به دوای پاره‌و قازانجه‌وه‌یه و هه‌رله‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه سیاسه‌ت ده‌كات،له‌وانه‌یه گرتنی وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی تێچوو بێت ، لێ هه‌موو شتێك لای تره‌مپ پاره‌یه !