کۆبونەوە قوڕسەکەی بەرهەم ساڵح و دۆناڵد تڕەمپ

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

ستاندەر

لەدوای ئەوەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان درا لەعێراق چاوەڕوان دەکرا کۆبونەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دۆناڵد تڕمپ لە داڤۆس کاردانەوەی خراپی هێزە عێراقیەکانی لێبکەوێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە لەلایەن سەرجەم هێزە سیاسیەکانی عێراق پشتیوانی لێکراو سەردانەکەی بە گرینگ وەسفکرا.

لەسەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ داڤۆس سەرۆک کۆمار لەگەڵ نوێنەر و سەرۆکی ۲۲ وڵات کۆبۆتەوەو وتووێژی کردووە سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای ناوچەکە و چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخەی هاتۆتە پێشەوە بەتایبەت تێکچوونی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا، کە پێشبینی دەکرێت ئەنجامی باشی هەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.