ستاندەر
ئاشتی هەورامی دەیەوێت کێشە بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان دروستبکات
ڕۆژنامەنوس سەرتیپ وەیسی کەریم لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک، لە بارەى ناكۆكییه‌كانى نێوان مه‌سرور بارزانى و ئاشتى هه‌ورامى نوسیویەتى:
ئاشتى هه‌ورامى یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانى كابینه‌ى نوێ و له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردووش، هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى ئێستاى، كه یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ته بۆ كاروبارى وزه كردوه، ئه‌گه‌ر جارێكى دیكه نه‌كرێته‌وه وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان.
له‌وانه‌یه له قۆناغى ئێستادا مه‌سرور بارزانى نه‌توانێت به ته‌واوى په‌ڕ و باڵى بكات، چونكه هه‌رچى قفڵ و كلیلى هه‌نارده‌ى نه‌وته به گرێبه‌ست و فرۆش و داهاتى نه‌وته‌وه، له ده‌ستى ناوبراو دایه، بۆیه سه‌رۆكى حكومه‌ت چاوپۆشی لێده‌كات جارێ ئه‌و بابه‌ته‌شى دواخستوه.
له چه‌ند ڕۆژى رابردوو نێچیرڤان بارزانى به ئه‌لمۆنیته‌رى راگه‌یاندبو، كه به‌م زوانه وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان داده‌نرێت، به‌ڵام نازانرێت كێیه.
ئه‌م قسه‌یه‌ى نێچیرڤان بارزانى راسته، چونكه تاوه‌كو ئێستا ئاشتى هه‌ورامى كه‌سى قبوڵ نییه و به ناڕاسته‌وخۆ كێشه دروستده‌كات، له مانگى رابردووش كێشه‌ى بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم دروست كرد، به‌هۆیه‌وه نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆماوه‌ى پێنج ڕۆژ له هه‌نارده‌كردن وه‌ستا، چونكه ماده‌یه‌كى كیمیاوى به‌ناوى ( organic chloride) خرایه ناو بۆڕى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانرێت كێ ئه‌و كاره‌ى كردوه، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ندین هه‌فته نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پێنج كه‌شتى له‌و ده‌ریا بسووڕێنه‌وه، به‌هۆى خراپى كوالیتییه‌كه‌ى كڕیاره‌كان ئاماده‌نه‌بوون پاره‌ى حه‌قیقى خۆى پێبده‌ن.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى گومانى لێده‌كرێت ئه‌و كاره‌ى كردبێت ئاشتى هه‌ورامییه.
بۆ مه‌سرور بارزانى لادانى ئاشتى هه‌ورامى ئاسانه، به‌ڵام ئه‌وان ترسیان له‌وه‌یه دواى ئه‌و كێشه دروست بێت، چونكه ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشتى هه‌ورامى له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو داویه‌تى به سه‌رۆكى حكومه‌ت زۆریان هه‌ڵه‌بوه، یاخود به لاڕێدانى تێدا بوه.
له ڕۆژانى داهاتوو له‌و باره‌یه‌وه زانیارى زیاتر بڵاوده‌كه‌مه‌وه…