فراکسیۆنی گۆڕان: دژی لێبوردنی رەشید تاهیر دەوەستینەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

ستاندەر

علی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان لەپەیامێکدا کەلەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە رایگەیاندووە: گەندەلی بۆ لێبوردن نیە و دژی لێبوردنی رەشید تاھیر دەوەستینەوە، علی حەمەساڵح دەشڵێت: بەتۆمەتی دەوڵەمەند بوون بەشێوەی نامەشروع و بەکارھێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی شەخسی “ڕەشید تاھیر”  بریکاری پێشوی وەزیری دارایی، لە ڕێگای دەستەی دەستپاکیەوە دراوە بە دادگا، بەڵگەی پێویست ڕەوانەی دادگا کرا..
بەڵام بەداخەوە دادگا، بە یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی ٢٠١٢ ڕەشید تاھیر بەخشی ، لەکاتێکدا ئەم یاسای لێبوردنە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بوە! پاشان ساڵی ٢٠١٧ یاسایەکی دیکەی لێبوردنی گشتی دەرچوە، بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ٢٠١٧ رەشید تاھیر ئازاد نەدەکرا، رۆشتون لێبوردنی گشتی ٢٠١٢ یان بەکارھێناوە و چەند ڕۆژێکیش پێش ئێستا ئازادیانکردوە…

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان

گەندەلی بۆ لێبوردن نیە
دژی لێبوردنی رەشید تاھیر دەوەستینەوە

بەتۆمەتی دەوڵەمەند بوون بەشێوەی نامەشروع و بەکارھێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی شەخسی ڕەشید تاھیر بریکاری پێشوی وەزیری دارایی، لە ڕێگای دەستەی دەستپاکیەوە دراوە بە دادگا، بەڵگەی پێویست ڕەوانەی دادگا کرا..
بەڵام بەداخەوە دادگا، بە یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی ٢٠١٢ ڕەشید تاھیر بەخشی ، لەکاتێکدا ئەم یاسای لێبوردنە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بوە! پاشان ساڵی ٢٠١٧ یاسایەکی دیکەی لێبوردنی گشتی دەرچوە، بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ٢٠١٧ رەشید تاھیر ئازاد نەدەکرا، رۆشتون لێبوردنی گشتی ٢٠١٢ یان بەکارھێناوە و چەند ڕۆژێکیش پێش ئێستا ئازادیانکردوە…
بیانوەکەش ئەوەیە ئەو دەستکەوت و دەوڵەمەندبونە نامەشروعە ھی ساڵانی پێش ٢٠١٣ یە!!!
داوامانکردوە دەستەی نەزاھە ئەم دۆسیە تەمیز بکاتەوە، ھیوادارین دادگا لەبەرژەوەندی گشتی بڕیاڕ بدات..
پێشتر بەڕێوبەری گشتی باج، بە لێبوردنی گشتی داخرا…
دۆسیەی گەندەڵی ئاشتی ھەورامی و چراخانی خێزانی پاش ئەوەی دەیان بەڵگەمان خستە بەردەست داداگا، بەڵام داخرا.
ئێستا ھەوڵێک ھەیە دۆسیەی فەرمانگەی جێبەجێکردن(تەنفیز) ی سلێمانیش دابخرێت….

بە دڵنیاییەوە ئەم دۆسیانە لای ئێمە داناخرێت، چەندین ساڵە ئێمە بێ کۆڵنەدان دۆسیە دەدەینە دادگا، بەڵام بەداخەوە دادگا ھیچی نەگەیاندوەتە ئەنجام.. دروسبونی دادگایەکی تایبەت بە دۆسیەکانی گەندەڵی لە دادوەری ئازاو ئازاد بەبێ دەستێوەردان پێویستە…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.